لانۆ

بچووککراوەی وشەی (لان)ە کە مانای هێلان و شوێن و جێگای ژیان دەدا و ئاماژەیە بە هێلانەی باڵندە و پەلەوەر.

ناسیکۆ

نێوی یەکێ لە تیرەکانی کوردە کە لە 881 ی زایینیدا ژیاون و دانیشتووی ناوچەی زامووا بوونە.

ئافتاو

هه‌تاو، خۆره‌تاو، رۆژ، رۆجیار، خوه‌رشی، رۆژی به‌رانبه‌ری مانگی عاسمان.

تیکان

دڕک، چقڵ، دڕکی دار و گوڵ.

ئۆدا

به‌ زاراوه‌ی رواندزیی (سۆرانی) واته‌: دایه‌، هۆ دایه‌.

پەردیس

پارادیس، بەهەشت، جەننەت، وشەیێکی کۆنی مادیی ئاوێستایی یە.

کاکەس

نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان بە تاوانی شیعەبوون لە لایەن حوکوومەتی (بەعث)ەوە لەو شارە وەدەر ناو‌ و ئەو شارەیان کردە شارێکی‌ عەرەبنشین.

ناوتۆ

دوو تۆی شتێک، وەکوو: ناوتۆی لێف یان ناوتۆی کۆپەڕ. بۆ نموونە: کاغەزەکە لە ناوتۆی کۆپەڕەکەدایە، تەزبێحەکە لەناوتۆی لێفەکەدا بوو!

کەویژ

1. قەفیز، دەفری شتپێوان، بەتایبەت بۆ گەنم و دانەوێڵە و شتی وا لە کۆندا کەڵکیان لێوەردەگرت. پێشینان دەڵێن: (چکەویژێ، چمەویژێ!) ؛ 2. قەفیز وشەیێکی عەرەبییە و کوردییەکەی (دەمبێن یان دەمبەس)ە، دەمبێن‌ پارچە ئاسنەواڵەیێکە کاتێ‌ سۆندە یان شلنگی ئاو دەپچڕێت، بۆریی یان لوولەیەکی ئاسن دەخرێتە نێوان ئەو سۆندە بچڕاوە بۆ وێکخستنەوەی، ئەو بۆرییەی کە ئەم سەر و ئەو سەری سۆندەکەی تێکراوە، بەو دەمبێنە لە یەک گرێ دەرێتەوە.

نەرمین

نەرم و نۆڵ، نەرم و جووان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!