بابوونە

گیایەکە سەرەبەهاران دەردێ و گوڵێکی سپی دەکا و ناو گوڵەکە زەردە. گوڵە بابوونە.

مێوەرد

تۆمداچاندنی دوای یەکەم بارانی پاییز.

سینا

1. نێوی تیرەیەکی کوردە کە لکێکن لە هۆزی زازا و لە رۆژهەڵاتی خەرپووت لە باکووری کوردستان دەژین؛ 2. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان .

سمسێر

سمسار، دەڵاڵی بازاڕ.

یەشما

دەسماڵی هەورێشم.

ڕاماو

لەناو فکر و بیردا ماو، سەرگەردان.

ئازنگ

خانوویەک کە بەسەر تەختە بەردی پانەوە دروست کرابێ.

زەبارە

هەرەوەز، گەل، یارمەتییەکدانی خەڵکی گوند لە کاتی کار و دروێنەدا.

سارۆس

1. شارێک بووە لە ناوچەی نێوانڕۆباران لە سەردەمی مادەکاند که لەناو خاکی کوردستاندا بووە، بەڵام ئێستا شوێنەواری نەماوە؛ 2. یەکێک بووە لە فەرمانڕەواکانی ماد لە سەردەمی ئەژدەهاکدا لە شەڕ لەگەڵ کوورشی هەخامەنشیدا کوژراوە.

هەساران

1. کۆی هەسارە یان ئەستێرە؛ 2. کۆی هەسێڵ و گۆل؛ 3. کۆی حەوش و حەسار؛ 4. تیرەیەکی گەورە بوونە لە کورد کە بڵاوەیان کردووە و لەناو تیرەگەلی دیکەی کورددا، تواونەتەوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!