سەرمەزد
سەردەستەی یاریکەران.
ئازیز
ههژیار، بهڕێز، هێژا، خۆشهویست.
تەوەن
بەرد، کوچک، کەڤر.
ئاکران
1. ئاگران، ئاگردان، ئاورگە، شوێنی ئاورپەرستان؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی قارس لە باکووری کوردستان.
گۆریا
نێوی یەکێ لە هۆزە کۆنەکانی کورد بووە، لە کۆپەڕی (المسالک و الممالک)دا، کە ساڵی 846 ی زایین نووسراوە، هاتووە: لە ناوچەی شووانکارەدا چووار هۆزی گەورەی کورد ژیاون، بە نێوەکانی: هۆزی بازرگان، هۆزی ئەردامی کوڕی جووانا، هۆزی گۆریا، هۆزی سوواران. کە زۆر کۆنن و دەگەڕێنەوە بۆ پێش لە دایکبوونی حەزرەتی مەسێح. من پێم وایە ئەم نێوە (گۆران)ە.
چارۆکە
چارهکه، کۆڵوانه، ئهو قوماشهی که ژنان بهسهر چانی دادهدهن.
کارمات
1. کارماد، کارمات، کڕمات، کرماج، کوردمانج، کورد، گوندی؛ 2. جووتیار، چاندەکار؛ 3. شوان و گاوان، بەخێوکەری ئاژەڵ؛ 4. تیرەیەک لە تیرەکانی ئەلحەق بوونە کە دوای ئەبوو موسلێمی خوراسانیی، لە 254 هەتا 270 ی کۆچییدا، بە شەڕی چەکداری لە دژی خەلیفەکانی سەرەتای ئیسلام بەرگرییان لە بزووتنەوەی سۆفیگەریی یارسان (حەقە) کردووە لە کوردستان و ئێران و زۆر شوێنێ دیکە و رەواجیان بە ئایینی یارسان داوە. عەرەبی موسوڵمان ئەم وشەیانە کردووە بە قرمەت (قرمط)، واتە: ناموسوڵمان و بی دین و کافر، یان ئەو کەسانەی کە لە نووسیندا خەتیان وردە!! زۆر بە داخەوە ئەم ناژیربێژییە و ئەم بێ مەنتەقییە ناچێتە مێشکەوە، چونکە ئەوانەی کە موسڵمانن، هەر گەل و نەتەوەیێکی ناموسڵمان بە بێدین و کافر دەزانن، ئەم تیرەیەشیان لە تیرەی ئەلحەق (یارسان) زانیوە، بۆیە بە قرمط یان قرمطی نێویان بردوون، کڕماتەتەکان ئایینی تایبەتی خۆیانیان هەبووە و نەچوونەتە ژێر درۆ و دەلەسەی خەلیفەکانی ئیسلامی ئەو سەردەمە کە سەرانسەری کوردستانیان لەناو خوێندا شەڵاڵ کرد. (قرمط) لە راستیدا (کڕمات) بووە کە عەرەب کردوویەتی بە قرمط!!
چرپە
1. دهنگی هێواش، پچهپچ، ورته، سرته؛ 2. به گهڵا و چرپی خۆشاردنهوه بۆ دوژمن فریودان.
نەشمیل
1. جووانی خنچیلانەی دڵڕفێن؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
باڵوێز
نێردراوی میری لە وڵاتێکی دیکەدا، بریکاری دەوڵەت لە دەوڵەتێکی تردا.