شەکرە
شەکرۆک، جۆرێک گیایە کە لە کوێستانان دەڕوێ.
ئهردهم
نێوی تیرهیهکی کورده له باکووری کوردستان.
پڵپڵە
ئاوێزەی گوارە، جۆرێک خشڵە.
سێریا
گەورەگوندێکە لە ناوچەی سۆمابرادۆست لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
کاشین
1. جۆرێک گەمەیە لە سەر بەفر؛ 2. زەویکێڵان.
شەهێنە
1. شەهێن، شاهێن، مەلێکی ڕاوکەری چاوجووانە؛ 2. جۆرێک دارە.
هەینار
سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
سوێروو
1. رەشۆڵە، ریشۆڵە، گاوانی؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
پلووک
پلووکە بەرد، بەردی بچووک بۆ هاویشتنە ناو ئاو لە کایەکردندا.
بەرسیلە
پەسیرە، هاڵە، ترێی فەریک و نەگییشتوو.