ئا‌ڤێستا
ئا‌ڤێستا له دوو وشه‌ی (ئاڤێست) و (تاک) پێکهاتووه. ئاڤێس واته: 1. بنه‌ما و بنه‌ڕه‌ت. 2. به‌خشین و پاداش؛ (تاک)یش واته: تاک و بێهاوتا. ئاڤیستاک، ئاپاستاک، ئاوێستا، نێوی کۆپه‌ڕی پیرۆزی زه‌ڕده‌شتی په‌یامبه‌ره، که داگری پێنج به‌شه: 1. یه‌سنا؛ 2. وه‌یسپرد؛ 3. وه‌ندیداد؛ 4. یه‌شته‌کان؛ 5. ورده‌ئاوێستا. یه‌سنا، کۆمه‌ڵێک ئه‌رکی ئایینییه، که به‌شێکی داگری (گات)ه‌کانه واته: سرووده ئایینییه‌کانی زه‌ڕده‌شت؛ ویسپرد له‌باره‌ی داب و کردار و عیباده‌ته‌وه نووسراوه؛ وه‌ندیداد، له‌باره‌ی سه‌رهه‌دانی جیهانه‌وه دانراوه؛ سروودی گاتاکان، زه‌ڕده‌شت بۆ خۆی نووسیویانی و به‌شه‌کانی دیکه‌ش نووسه‌رانی ئاوێستایی دایانناون. وه‌کوو: یه‌شته‌کان که باسی سروشت ده‌که‌ن، بۆ نموونه: هه‌تاو، مانگ، ئاگر، ئاو و هێزه نه‌ناسراوه‌کانی سروشت.
نەڵاس
گوندێکە نزیک سەردەشت کە بەسەر چۆمی (کەڵوێ) وە هەڵکەوتووە. بڕوانە (بەیتاس) لە بەشی کوڕان.
ئارمانج
1. نیشانە، کێلک؛ 2. دۆز، مەبەست، نیاز لە ژیاندا.
کارۆخ
شاخێکی سەختە لە وێنەی دیوارێکی گەورە کە کەوتۆتە پشت گوندی بۆتێ لە کوردستانی باشوور و ئەو نێوە هەر نێوی کاردۆخە.
ڕامیار
1. شووانی پەز؛ 2. رەوکەوان، ئاگاداری رەوە ئەسپ؛ 3. سیاسەتزان.
سارا
سەحرا، بیاوان؛ نێوێکی ژنانەیە. بڕوانه بۆ زارا.
سیتاڤ
1. تیشکی هەتاو؛ 2. تین و گەرمای هەتاو.
ڕاوێن
لەسەر شتێک بڕیاردان، لەسەر شتێک ساقبوونەوە.
تافە
1. گوڕە و هاژەی ئاو و بای بە قەوەت؛ 2. هەڵدێر، تاڤگە، تافینە، قەڵوەز، قەڵبەز، قەڵەمباز.
ژاڵانی
چیایەکە لە هەورامانی رۆژهەڵات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک چیای تەتە.