مانای
1. لەناونەچوو، هەمیشەماو؛ 2. بە هەورامی مان: واتە: بنەماڵە، یانە و شوێنەمێنگە، وەکوو هەورامان: واتە بنەماڵە یان خانەدانی ئەهووراییەکان؛ 3. کۆی مان دەبێ بە مانان کە واتاکەی دەبێتە: وێکچوو، لە شێوەی، وەکوو: ئێمە مانان؛ 4. لە گاتاکانی زەڕدەشتدا کە بە زاراوەکانی کەڵوڕیی و هەورامی و نیوەزاراوەکانی جافی و سنەیی نووسراون، مانا یان مانای، واتای پەروەردگار و یەزدان دەدا؛ 5. مانای نێوی هەوارگەیەکە لە هەورامان.
وێزان
1. پێزان، شت لەبەر چاو، چاکە لەبەرچاو؛ 2. ئاگادار لەخۆ؛ 3. ئاگادار لە کەسێکی دیکە.
کۆدەنگ
هەموو دەنگێک پێکەوە. ئەم نێوە، نێوێکی تازەیە کە دایکان و باوکان بە زەوقی خۆیان درووستیان کردووە و لە دوو وشەی (کۆ) بە واتای: هەموو شتێک پێکەوە و (دەنگ) بە واتای ورتە و سۆز، کە پێکەوە دەبێتە: (دەنگی هەموو شتێک پێکەوە) ساز کراوە.
کارین
چاوگی وشەی (شییان) بە واتای توانینە و وشەیێکی کرمانجییە، واتە: توانین، وەکوو (نکارم هەڕم: ناتوانم بڕۆم).
نەواڵ
1. نوواڵ، شیو، دۆڵ؛ 2. لافاوی توانەوەی بەفر لە چیا.
کەومل
1. مل بەرز وەکوو کەو؛ 2. ئاماژە بە کچ یان کیژی گەردنبەرز؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
ڕسکان
1. درووستبوونی سرووشتی، چێبوونی خۆڕسک؛ 2. جۆشخواردنی دارێک کە پەیوەندی دەکەن؛ 3. رووان و هەڵچوون. لە باخەکەماندا نەمامێکی جووان رسکاوە.
نۆبار
1. تازەبار؛ 2. سەرەتای بەهار؛ 3. گوندێکە نزیک گوندی تەرەغە لەلای بۆکان.
بیزا
گیایەکی کوێستانییە، بڵندە و بۆ ناو ژاژی و ترشیات بەکار دێ.
دڵگەش
دڵخۆش، دڵبههومێد.