خونچەسوور
خونچهی سوور.
هۆکار
کەسێ که ببێ به هۆی درووستبوون یان روودانی کارێک.
ڕەوشەنگ
خۆشڕەوت، کەسێ یان جوان رێ دەکا.
تەلێ
زێڕ، تەڵا، کورتکراوەی نێوی (تەلعەت).
کۆڤان
1. خەم و خەفەت و عەزرەت؛ 2. گلێنەی چاو.
دابێژ
1. دابێژەر، کەسێک کە ئارد بە هێڵەک و بێژنگدا دەکا؛ 2. کەسێک کە بە تفەنگ دەسڕێژ لە کەسێکی دیکە بکا. وەکوو: بە گوللە دایبێژا.
پێشکەوت
پێشچوو، پێشکەوتوو.
پەسەن
لەبەردڵان، هەڵبژاردە.
سیدار
1. جێگای سێبەر، سێبەری دار؛ 2. ناوێکە کە لە کوردی باکووری کوردستانم بیستووە.
لەرزانە
1. بەخڕە و بەزڕە، دەنگی لەرزینەوە؛ 2. خشڵێکی ژنانەیە؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.