نیازی

پێداویستی.

ڕاکان

گاشەبەردی ژێر بەتاڵ. ئەم وشەیە لە لای مەریوان بەکار دەبرێ.

زێڕکۆ

بەزێڕدرووستکراو، دەسکەخنجەری بەزێڕداکوتراو.

خاڵبەڵەک

1. ره‌شایی ناوه‌ڕاستی به‌فران؛ 2. دووهه‌م مانگی به‌هار.

چەمان

کۆی چه‌م، چه‌م به‌ هه‌ورامی واته‌: چاو، (چه‌مان) یش یانێ: چاوگه‌ل، چاوان.

سالینا

1. جێگای خۆش و راسا؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی حەکاریی، لە باکووری کوردستان.

ئیلان

ئیلان پاشگر بۆ بچووککردنەوە، وەکوو: بابیلان، گردیلان.

شارەزا

1. لەشار لەدایکبوو؛ 2. بەڵەد؛ 3. بەڕێگەزان؛ 4. زانا لەکار و بار.

پێشەوا

1. گەورەی گشت؛ 2. رێبەر، رابەر؛ 3. نازنێوی شەهیدی هەمیشە زیندووی کوردستان، پێشەوا قازی موحەممەد.

شەوێن

1. شەونم؛ 2. کاتی پاشباران؛ 3. ئەو کاتەیە لە شەوی مانگەشەو کە شووانان مێگەل لە یەکتر جیا دەکەنەوە؛ 4. جێگەی پشوودانی ئاژەڵ لە شەودا؛ 5. لەوەڕاندنی مەڕوماڵات لە شەودا.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!