کنێ

1. باڵا بچووک، بەژن کورت؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردیی کرمانجییە.

هێشین

1.هەرشین، هەر سەوز؛ 2. سەوزایی، شینایی.

ژالیان

ناوێکی ژنانەیە و نازانم لە چییەوە هاتووە.

ڕووبەن

رووبەند، شەرمە، پەچە.

بەدەق

1. شەق و تورت و لەگەشە؛ 2. ساق و بەدەماخ؛ 3. کوتاڵی کەتیراویی.

نێچیر

ئەو گیانلەبەرەی کە راو دەکرێ، دەسکەوتی راو.

بەسان

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

باشناو

1. نێوچاک، کردارباش؛ 2. هۆزێکە لە کورد کە لە ناوچەی نێوان مووسڵ و دەشتەبێڵ و سەڵماس دەژین. ئەم نێوە لە مێژووی کۆنی کوردستاندا هاتووە، دوور نییە، مەبەست لە خۆشناو و خۆشناوەتی بێ!

کارۆک

پۆ‌ڵا، ئاسنێکی سفت و قاییمە که به تینی 1400 پلە دەتوێتەوە و شمشێر و گورز و ئاسنەواڵەی دیکەی لێ درووست دەکەن.

ئاڤازەر

ناوێکی کرمانجییە بە مانای ئاوی زێڕ

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!