سوورم

زەوینی سوورمایی و رووتەن.

ڕکان

باوەڕ، بڕوا. (رکانی پێ ناکەم).

بۆرچین

بۆرچیل، مێچکەمراوی.

چاتمە

1. پێکهه‌ڵپه‌سارتنی سه‌ری چه‌ک یان تفه‌نگ و دانانی له‌ زه‌ویندا به‌ تۆزێک نێوانه‌وه‌ له‌ کاتی وچاندا؛ 2. وه‌ستانی کۆمه‌ڵێک نیگابان و کێشکچی له‌ شوێنێک‌.

گەڕوان

گشتوان، کەسێ کە سەروکاری لەگەل گەشت و گەڕانە.

بەرجەوەن

بەرجەوەن واتە: بەرچاوان، ئەو شتەی کە چاو لەم گۆشەوە بۆ ئەو گۆشە دەیبینێ و دوو واتای هەیە: 1. پانۆراما؛ 2. چاوەدیار، چاوەناز، دیمەن..

ڕۆندک

رۆنتک، فرمێسک، ئێستر، ئەسر، ئەسرین.

ئاتروان

ئاگره‌وان، ئاگرخۆشکه‌ری ئاورگه‌.

لیرە

1. لوورە، بالۆرە، جۆرێک گۆرانییە کە ژنان لە کاتی کار و فرماندا دەیچڕن و بەسۆزە؛ 2. دراوی سکە لە زێڕ.

کۆبیان

گوندێکی گەورەیە لەلای خوارووی گوندی دیبەگە لە ناوچەی مەخموور لە باشووری کوردستان .

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!