ژەنیار

سازژەن، سازبەن، نەواژەن.

سەرکان

نێوی هۆزێکە لە کوردستان.

خەنی

خۆشحاڵ، له‌سه‌رکه‌یف.

باڵووڵ

بە پێی نووسراوە دەسنووسەکانی سەرەنجام کە هی سەردەمی (سەدەی نۆهەمی کۆچیی مانگیی)یە و کۆپەڕی ئایینیی یارسانەکانە، هاتووە کە: باڵووڵ کورد بووە و هیچ خزمایەتییەکی لەگەڵ هاروونەلڕەشیددا کە حەمدوڵڵا مستەوفی باسی دەکا نییە و یەکەمین کەسە کە ئایینی یارسانی لە هەوراماندا رەواج داوە و لە ساڵی 806 ی زایینیدا لە کانی سپی، نزیک چیای تەنگە گوڵ، کە دەکەوێتە نێوان مەنەلی و کرماشان، کۆچی دوایی کردووە. باڵووڵ لە سەردەمی هاروونەلڕەشیددا ژیاوە و یەکەمجار ئەو جەم و جەمخانەی داناوە و نێویشی لە بنەڕەتدا (عەمرۆ کوڕی وەهەب) بووە و دوایی بە باڵووڵی زانا نێوی دەرکردووە.

دارتاکۆ

نێوی سەردارێکی کوردی سەردەمی (کوورش)ی هەخامەنشی بووە.

ساماڵ

ساو، ساهی، سایەقە، ئاسمانی بێ هەور.

ئاردا

ناوی فریشتەیەکە لە ئایینی زەردەشتیدا

کانین

کارین، کانین بە زاراوەی کرمانجی واتە: کارین، توانین، لەدەسهاتن. وەکوو: ئەز نکانم هەڕم. من ناتوانم بڕۆم. بڕوانە بۆ کارین.

هادار

نەجووڵ، نەجم، مەند.

ئاکان

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە کوردستانی باکوور‌ کە دەوڵەتی فاشیستی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!