بەرات
1. مزەی وەرزی رەنجبەر؛ 2. مووچەی هەمیشەیی؛ 3. رسق و رۆزی بەشکردن؛ 4. نووسراوەیەک کە بە هۆی ئەوەوە پەرداختی پووڵ یان پارەیەک دەدرێ بە کەسێکی دیکە.
ڕەشمێو
یاقووتی، جۆرێک ترێی وردی سووری تۆخی نزیک بە رەشە کە لە ناوچەی سنە زۆرە.
پلوورە
1. پلوور، بلوور، لوولە؛ 2. خەڵێف، خەڵەف، جێگەهەنگی لەدارهەڵکۆڵدراو؛ 3. گوندێکە لە دۆژ سوورەبان و وسێوەڕ لە ناوچەی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
وڵات
1. ، نیشتمان، بە سەرزەوینی جێگەژیانی خەڵک؛ 2. هێما بە دار و دیوار و دەوروبەر.
گوڵەباخ
گوڵی باخان، سوورەگوڵ.
بەرزام
نێوی باپیرە گەورەی مانی نەقاشی بە رەتەوە کوردە به گێڕانەوەی مێژوو.
پێناو
1. هۆ، لەبەر؛ 2. فیدابوون. (لەپێناوت دەنێم سەر و .... گیان)
جۆمەرد
بڕوانە (جامێر).
بستوو
1.بستەی ئاش، بڵۆسک؛ 2. ملەی کێو.
ڕاسن
1. سوێسنەکیویلە، سۆسنەکیویلە؛ 2. هۆزێکی کوردن کە لە شاری ئاکرێی کوردستانی باشوور دەژین. سەرۆکهۆزی ئەم خێڵە (میر عەلائەدینی گەورکی) بووە.