زەوار
زیارەتکەر، ئەو کەسانەی دەچنە تەوافی چاک و پیران.
ڕاچاو
لەژێرچاوگرتنی هەر گیاندارێک چی ئنسان یان حەیوان بۆ کۆنترۆڵکردن لە کاتی راو یان هەر رووداوێکی دیکە. بۆ نموونە کاتێ کە دەچی بۆ راو، راوچی دەڵێ: ئەو کەروێشکەم بۆ راچاو بکەن بزانم بۆ کوێ دەڕوا.
بەهیا
نێوی چیایەکە لە کوردستان.
فەرمین
فەرموون، گوتن، وتن.
نیاز
1. نەزر و نیاز؛ 2. مانا، مەبەست؛ 3. ئارەزوو؛ 4. خەیاڵی ئەنجامدانی کارێک.
شاڕێ
رێگای پان و سەرەکی.
پلیسە
پلیزرگ، کارتەپەلە، پەڕەسێلکە.
زازێ
شەرمن، کەمدوێ، کەمقسە.
ڕووان
1. چەند چۆم؛ 2. شینبوون و سەوزبوون؛ 3. ماکی وشەی رووانین.
گەزیزە
بلازیز، گوڵێکی حەوتڕەنگە لە وێنەی گوڵەنەورۆزە.