تیشکە

تیرێژ، رووناکایی خۆر، بریقەدانەوە.

نەردین

نادر، دەگمەن، دەسنەکەوتوو.

چاکبین

باشبین، ئینسانی باش و خێرخواز.

ڕێکۆک

رێچکە، باریکەڕێ.

زەڵم

1. ئاوی توێژ لەسەر؛ 2. گەورەکانییەکی پڕئاوی چەنئاشگەڕێنە لە سەرووی گوندی ئەحمەداواوە لە پشت شاری خورماڵ لە باشووری کوردستان.

بەندان

کۆی بەند بە واتای: 1. بەند: بەستن و گرێدان؛ 2. بەند: لەمپەر؛ 3. بەند: پاوەنی پای زیندانیی؛ 4. بەند: کورتە گۆرانیی؛ 5. بەند: قامکی دەست؛ 6. بەند: پارچەیەک لە قەسیدەی شیعر؛ 7. بەند: مانەوە؛ 8. حیلە و دزی؛ 9. جۆگەی گەورە و هەڵبەستراو؛ 10. بەند: مەچەکی دەست؛ 11. بەند: بەستەی کاغەز؛ 12. بەند: قەدەخە، یاساق؛ 13. بلندایی لە تەختاییدا؛ 14. پێنجەم حەوتەی زستان؛ 15. ساڵی جووتکردنی گا، وەکوو گای دوو بەندە و سێ بەندە؛ 16. گیر و گرفت؛ 17. جۆگەی گەورە؛ واتای (بەندان)یش دەبێتە: 1. تێهەڵسوون و هەڵبەستن؛ 2. بەسران و گیران، وەکوو: خەنەبەندان، بەستە و بەندان، رێبەندان. بیــــــرەوەری دووی رێبـەنــدان دەمخاتە سەر بەستە و بەندان (سووارە)

رێناس

رێگەناس، رێشناس، کەسێ کە شارەزای رێ بێ.

سەمسیر

خڵتی ترێ، تڵفی هەنگوور.

زاگرۆس

1. جێگای سەرهەڵدانی زکرتییەکان، شوێنەمێنگەی زکرتییەکان؛ 2. زکرتییەکان تیرەیەکی کۆنی کوردن کە بە یۆنانیی پێیان گوتراوە: (زاگرتی یان ساگرتی؛ ساگارت، ساگارتی؛ زاگرتی، زاگرۆس)؛ 3. زاکرۆس یان زاگرۆس، داگری زنجیرەیەک چیایە کە لە ئەرمەنستان و ئازەرباییجانەوە دەست پێدەکا و بە ناو زۆر دۆڵ و چیای کوردستاندا دێتە خوارێ و لە شیراز تەواو دەبێ. درێژایی زاگرۆس لە کوردستان 1000 کیلۆمیترە و بەرزاییشی لە وشترانکێو دەبێتە 4700 میتر.

ئادا

1. ئه‌دا، وشه‌یه‌کی هه‌ورامییه‌، واته‌: دایک؛ 2. گه‌وره‌؛ 3. به‌خشێنه‌ر.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!