ناری

1. نەیر، وشەیەکی کۆنی ناو گاتاکانی زەڕدەشته و واتای ئاگر دەدا‌؛ 2. ناسک، تەنک، ژنی شەرمن؛ 3. گۆرانیی خەمبارانە؛ 4. نێوی بەنداوێک بووە لە ڕۆژاوای شاری بەغدا لە ناوچەی کووت، کە لە سەردەمی ساسانییەکاندا درووست کراوە؛ (ابن ڕوستەم) لە کۆپەڕی (الاغلاق النفسیە) دا لە باسی شاری کووتی بەر لە ئیسلامدا لە سەر ئەم بەنداوە دواوە و گوتوویەتی: کووت، کوردنشین بووە و کوردی فەیلی تێدا ژیاوە. بڕوانە بۆ نەیری.

هەوێر

1. هاوێر، هەڵاواردن، جیاکردنەوە؛ 2. جیاکردنەوەی بەرخ و کارژیلە لە دایکیان بۆ ئەوەی کە ئیتر نەێمژن؛ 3. هەڵاواردنی بەرخ و کارژەلە لە یەکدی.

بەرزان

1. شوێنی بەرز و بڵند؛ 2. چیا و کوێستانی سەخت و رژد؛ 3. شوێنە مێنگەی هۆزی بەنێوبانگی بارزان که عەشیرەتی ئازا و شۆڕشگێڕی بارزانی لێ هەڵکەوتووە و مەلا مستەفای بارزان رۆڵەی ئەو عەشیرەتە و لەو دیارەیە.

ناوازە

1. هەڵکەفتگ؛ 2. بژاردە؛ 3. سەراسا.

مێهران

شارێکی کوردنشینە لە کوردستانی رۆژهەڵات کە بە زاراوەی کەڵوڕی قسە دەکەن.

فریانە

1. جۆرێکە لە پێنج جۆرەکانی ئاگری زەڕدەشت، کە دەبێتە ئاگری گیانی خەڵک و زیندەوەر؛ 2. هەوایێکە لە قەتارەکانی گۆرانیی کوردیی.

ئەرژنگ

ئەرژن، ئەرژان، جۆرێک داری کێوییە کە بەرێک دەدا لە شێوەی بەهیڤ (بادام) و لە دار ئەرخەوان دەچێ. بڕوانە بۆ ئەرجان.

کەپران

1. وەرزی هاتنەدەرەوە لە لادێ؛ 2. کاتی کۆتایی بەهار؛ 3. کاتی چوونەهەورا و زۆزان؛ 4. کاتی کەپرهەڵدان.

ئارمیش

ئاورێشم، هەورێشم.

زەمەند

1. زەمەن، زەوەن، بەهێز، بای زەمەن، وەکوو: گێژەڵووکە، گژەبا، گەردەلوولان؛ 2. دەشت و زەوینی پڕلە گیا و لەوەڕ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!