قەڵاتان
1. نشینگەی میر و مەزنان؛ 2. خانووی سەر کێو؛ 3. نێوی گوندێکە لە ناوچەی شاروێران لە هەرێمی موکوریان کە سەر بە شاری مەهابادە و بەکرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی خەڵکەکەیان قەڵاچۆ کرد و مامۆستا هێمن سەبارەت بەو رووادوە شیعرێکی داناوە:
باوەند
1. باوەن، بابەند، باوەند، باگر، شتی قاییم کە بەر بە با بگرێ؛ 2. رەسەن، نەجیب؛ 3. نێوی سەرۆک هۆزی باوەندییەکان بووە؛ باوەندییەکان بە رەگەز کورد بوونە و لە سەدەی 4 ی کۆچیدا، ماوەیەک بوون بە دەسەڵاتداری باکووری ئێران و دوایی خارەزمییەکان کوتایانە سەریان و لە دەسەڵات کەوتن.
کۆشان
لە وشەی تێکۆشان وەرگیراوە، بەواتای تەقەلادان.
حەوجە
پێداویستیی، ئێحتیاج.
پازووک
پازووک لەو کوردانە بوون کە پێشتر سەر بە ئایینی ئێزیدییەکان بوون و لە باکووری کوردستان دەژیان، بەڵام دوایی لە شەڕی نێوان سەفەوی و عوسمانیدا بەناو ئێراندا بڵاوەیان پێ کرا و بوون بە تورک و فارس و ئایینی شیعەیان قەبووڵ کرد.
خەلان
1. کۆی وشەی (خەل) ە، بەواتای سەنگەران؛ 2. کۆزی ئاژەڵان لە دەشت؛ 3. نێوی دوو گوندن لە (باڵەکایەتی) لە باشووری کوردستان؛ 4. شکانی پێشەی دەست و قاچ.
ڕێسان
نێوی کانیێکە لە ئاویەری گەورە لە شاری سنە.
گوڵنیشان
وەک گوڵ، لە نیشانەی گوڵ.
پەژوان
پەژان، پەرژین، چیل، پەرچ.
بەدەق
1. شەق و تورت و لەگەشە؛ 2. ساق و بەدەماخ؛ 3. کوتاڵی کەتیراویی.