یاردڵ
دۆست و هاواڵی دڵ، ئینسانی عاشق و دڵدار.
بەسام
سامدار، ترسێنەر، بەوەج.
وەردێ
1. وەردە، سۆنە، مراویی؛ بە زاراوەی هەورامی واتە: دەخۆی، ئەخۆی.
ئارژەنگ
ئەرژەنگ، دارێکی پێستسوورە وەک بەڵاڵووک کە لەبەر ئەوەی قاییمە، گۆچانی لێ درووست دەکەن. بڕوانە وشەی ئار.
زارێ
نێوی درووستکراوە، لەوانەیە لە وشەی (زار) کە واتای دەم دەدا، یان لە وشەی زارا وەرگیرابێ.
مادۆسا
نێوی هۆزێکی کورد بووە لە ناوچەی کەرکووک کە بە دەستی دەوڵەتی خوێنڕێژی عوسمانی هەڵداژراونەتە قبرس و لەوێ ماونەتەوە و لە نێوان تورکدا زمان و فەرهەنگی خۆیان وردە وردە لەبیر کردووە و بوونەتە تورک.
گێلاس
بەرێکە وەکوو بەڵاڵووک بەڵام شیرین.
لێناز
نێوی هەوایەکی گۆرانیی کوردییە.
واردە
1. وشەیەکی هەورامییە واتا: خۆراک، خواردەمەنی؛ 2. خوراو، خوریاگ.
سەرخاڵ
خاڵی سەر گۆنا، خاڵی جوان و خڕ.