دێسەم

دەیسەم، نێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارانی کۆنی کورد بووە لە سەردەمی ساسانییەکاندا، کە بە (دێسەمی شێر) بەنێوبانگ بووە و لە هێرشی عەرەب بۆ سەر کوردستان کوژراوە.

گەشبین

کەسێک کە دڵی بە شتێک لە داهاتوودا خۆش بێ و ڕەشبین نەبێ.

ئاوەڵ

دۆست، یاوەر، هاوڕێ.

سپات

سبات، رەنگی زەردی ئاماڵ سپی.

سەرناس

1. بەدەنگ و نێو؛ 2. بەڕێز لەناو خەڵکدا؛ 3. ناسراو.

گەورێ

1. ژنی فەلە یان مەسیحی کە لە کوردستاندا دەژین؛ 2. سەربەند و پاشبەندی گۆرانیی کوردیی. (گەورا من، یار گەورێ)

ئێرارتۆ

تیرەیەک لە تیرەکۆنەکانی سەردەمی ماد.

ژینگە

جێگەی ژیان، شوێنی زیندەگی.

ڕۆدا

رۆژدا، هەتاو هاتنەدەر. بۆ ئاگاداریی ئەمانە هەندێ نێون کە هاوخوێنانی زاراوەکرمانج درووستیان کردووە و داتاشراون.

پەلکەزێڕینە

کۆلکەزێڕینە، خۆرەزێڕینە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!