سەرپەل
1. چاخی دەستپێکردنی بارانی بەپەڵە؛ 2. لقی بەرەوژووری دار؛ 3. نانێ کە لەسەر سکڵ ببرژێ؛ 4. سەرکردەی 3 هەتا 50 کەس پێشمەرگە.
بەفراو
وەفر، ئاوی بەفر کە بەهاران بە شەتاواندا دێتە خوارەوە.
ئەستی
نێوی خوشکی ئەمیرزێندینی بۆتانی و خوشکی (زین)ی قارەمانی ناو داستانی (مەم و زین)ە و گراویی شێخ فەرخە لە بەیتی (شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی)دا.
خەنی
خۆشحاڵ، لهسهرکهیف.
کازین
1. گاڵتە و گەپ؛ 2. نارەنار و دەنگی خۆش؛ 3. کۆخ و کۆشکی هەژارانە. بۆ ئاگاداریی وشەی (کازینۆ Cazino)ی ئینگلیسی لە وشەی (کاز و کازین)ی کوردی کە وشەیێکی کۆنی کوردییە وەرگیراوە. بۆ نموونە: کیووسک Kiosk هەر وشەی کۆشکە و زۆر وشەی دیکه لە زمانی سویدی و ئورووپیدا هەیە کە لەگەڵ کوردی هاوبەشن.
ڕاز
چیرۆک، داستان.
بەهار
وەهار، وەرزی پاش زستان، سێ مانگی یەکەم وەرزی ساڵ، لە ئاخری زستانەوە تا هاوین.
چاپان
1. کۆی شەقڵی خەرمان، چەند شەقڵ پێکەوە؛ 2. دوو گوندن لە دۆژ گوندەکانی (پاسارنیان و ئینچک و سونەتە) لە ناوچەی بانە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان. چووار رێی چاپان بەنێوبانگە.
گوڵناس
کەسێک کە لە گوڵ دەزانێ و گوڵ دەناسێ.
سەمەندەر
گوڵەیاسەمین.