ئاڤان
نێوی زنجیرهیهک تهپۆڵکهیه له نزیک شاری کهرکووک، له کوردستانی باشوور.
ئاگرۆ
بە واتای ئاگر، ئاگری بچووک.
خازما
خاسما، بهتایبهتی.
پاسین
دەشتێکە لە رۆژهەڵاتی ئەرزەڕۆم لە باکووری کوردستان.
خەڵەف
1. خەلەف، توێکڵی دار؛ 2. گەڵای دەوری گوڵی دار؛ 3. فریو.
کاسمە
کولێرەی تۆتۆیی و نانێک که هەویرەکەی بە رۆنەوە شێلدرابێ.
سوهەیل
سیوەیل، سوەیل، ئەستێرەیەکە.
وێرە
1. ئێوارە؛ 2. شیکردنەوەی مانا.
پێوار
نادیار، نەدیار، نەلەبەرچاو، غەیب.
بارس
نێوی باوکی (ئارتم) ی گەورەئەمیری ماد بووە. بڕوانە ئارتم.