سامان
سەروەت، پووڵ و ماڵ.
وەرسا
پێشسان، قەرەوڵی بەر لەشکر.
گوڵبۆن
بۆن وێنەی گوڵ، ژنێک که بۆنی خۆشی لێوە بێ.
شەنگۆڵ
1. زۆر لەسەر کەیف و دڵخۆش؛ 2. تەکان لەخۆدان؛ 3. پێکەوەنووسان.
ساڤۆ
گوڵێکە لە ناوچەی بادینان دەڕوێ و گوڵ لە رەنگی شین و پەمەیی و هیدیکە دەردەکا.
مادۆ
لە وشەی ماد وەرگیراوە، بە واتای مادی بچووک. تیپی (ۆ) لە کۆتایی وشەی نێو لە کوردیدا واتای بچووککردنەوە دەدا لەبەر هەستی خۆشەویستی. وەکوو: جەماڵ: جەمۆ، یان حەسەن: حەسۆ.
زۆزک
1. هەوارگەی بچووک، کوێستانۆکە؛ 2. چیایەکە لە ناوچەی رواندز، لە باشووری کوردستان.
سارا
سەحرا، بیاوان؛ نێوێکی ژنانەیە. بڕوانه بۆ زارا.
زەڕگوڵ
گوڵی وێنەی زەڕ، گوڵی زێڕین.
ئادیابن
له کۆندا له سهردهمی مادهکانهوه ههتا سهردهمی ساسانییهکان، بهو ناوچهیهی گوتراوه که باژێرهکانی زاخۆ و دهۆک و ئاکرێی گرتۆته خۆی! بڕوانه وشهی ئاد.