وێسار
پتەو و قاییم، خۆڕاگر. کەپرێکی وێسارە.
بێنا
تاسەر، هەرماو، لەبڕان بەدوور.
دابین
1. فەراهەم و جێبەجێ کردن؛ 2. بچەمینەوە؛ 3. ئۆقرەگرتوو، داسەکناو؛ 4. خاترجەم، دڵنیا؛ 5. ئارام، هێور؛ 6. کارپێکهاتوو؛ 7. بێ کێشە.
ڕامیس
ماچ، ڕامووسان.
خانیک
1. گوندێکی کوردنشینە لە ناوچەی سۆمابرادۆست لە ورمێ؛ 2. گوندێکی کوردنشینه لە ناوچەی زەنجان یان زەنگان.
هەرکۆ
هەرجێ، هەرکوێ.
سەرتۆ
تۆژگ، سەرشیر، قەیماخ.
گوڵناز
گوڵی نازناز، وەکوو گوڵ جوان و ناسک.
مەشین
وشەیێکی کوردیی کرمانجییە واتە: گەڕان، دەرکەوتن، خۆنیشاندان. لە زاراوەی کوردیی کرمانجیدا وشەی (مەش) بۆ خۆپیشاندان بەکار دەبرێ.
باراو
1. باراناو، ئاوی زۆر، بارەئاو؛ 2. گوندێکە لە داوێنی چیای کاژاو، لە نێوان پێنجوێن و سلێمانی.