هێزان

زۆردار، بەتاقەت، بەهێز.

هەساران

1. کۆی هەسارە یان ئەستێرە؛ 2. کۆی هەسێڵ و گۆل؛ 3. کۆی حەوش و حەسار؛ 4. تیرەیەکی گەورە بوونە لە کورد کە بڵاوەیان کردووە و لەناو تیرەگەلی دیکەی کورددا، تواونەتەوە.

شایان

1. چەند شا؛ 2. شایەن؛ 3. هێژا؛ 4. سزاوار.

زۆرۆ

1. زۆران، زۆرەبازی؛ 2. کورتکراوەی نێوی (زۆراو)ە.

دەوەن

1. ئاوداشتە، دێردراو؛ 2. دەڤی، بنی داربەڕوو یان دارمازوو کە بڕیبێتیان و هەڵیدابێتەوە.

قەندیل

شووشەسەهۆڵ، چلوورەبەفر؛ 2. چرادان، چرائاوێز، چرای بە سرمیچەوە داڵۆسکەکراو؛ 3. سەربەندی گۆرانییی کوردییە.

کۆماس

نێوی هۆزێکی کوردە لە نێوان سنە و مەریوان و سەقز، کە پێیان دەگوترێ هۆزی کۆماسی.

خنجیلە

جوانکیله‌ و خوێنشیرین.

باڵا

بەژن، بەژن و باڵا، قەد و باڵا.

دەوار

رەشماڵ، پڵاسێکە لە رەنگی شین و کەوە کە (کوێن)یشی پێ دەڵێن و لەموو دەچندرێ و تەختەتەختە لێکدرێ و رەشماڵی لێ ساز دەکەن و کۆچەریان هەڵیدەدەن و لەباتی خانوو دەچنە تێوەی.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!