سنجان
1. نێوی گوندێکە لەناوچەی مەنگوڕان؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە؛ 3. پاشنێوی عەوڵا سنجانی شایەری موکریان بوو.
ئادان
زهوینی به پیت و بهرهکهت.
تەمەر
تارمایی، لێڵ.
شەدە
رەشتی، تەنراوێکە لە ئاوریشم کە زۆر گرانە.
خۆسەر
سەرەخەر، سەرەڕۆ، بە کەسێ دەگوترێ کە بە بێ بیرکردنەوە کار ئەنجام دەدا.
داکۆک
1. پشتیوان، لایەنگر؛ 2. تەقەڵا، پلوپا.
بەرزە
نێوی گوندێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستانی باشوور، کە کوردی کەڵوڕی تێدا ژیاوە بەڵام دەوڵەتی (بعث) کوردەکانی ئەوێیان هەڵداشت بۆ شوێنی دیکە و کردیان بە عەرەبنشین.
زەلال
1. رەوانیی بۆ دەنگ و ئاواز؛ 2. روونیی و سافیی بۆ ئاو.
ئەرکەوێن
گوندێکە بە سەر چۆمی (خۆیین)ەوە لە ناوچەی گەڕووسی کوردستانی رۆژهەڵات.
زیلان
1. زێوان، نێوی هۆزێکی مەزنی کوردن لە لای زەلیای وان؛ 2. نێوی دەشتێکە لە لای باکووری ناوچەی ئەرجیش لە باکووری کوردستان. بڕوانە زیوان.