مارد

1. سەرکێش، یاخی؛ 2. بەرز و هەڵاتوو؛ 3. نێوی کۆنی ماد بە زمانی یۆنانیی؛ 4. تیرەیەکی گەورەی کۆنی کوردن کە پشتی لوڕەکانن؛ 5. ‌قەڵایەک و گوندێکە لە ناوچەی لوڕنشینی بەهمەنشێر لە خوڕەمشار؛ 6. باژێڕی ئێستای ماردین لە کوردستان شمالی وەبیرخەرەوەی ئەم تیرەیەن.

نەوشیروان

نێوی یەکێ لە پاشاکانی ئێران بووە کە بە نەوشیروانی عادڵ بەنێوبانگ بووە.

ئازیز

هه‌ژیار، به‌ڕێز، هێژا، خۆشه‌ویست.

لەهۆن

لهۆن، هەم ناوچە و هەم تیرەیەکە لە کورد لە هەورامانی کوردستان.

هەزبان

نێوی گەورەهۆزێکی کوردە کە هەڵداژرابوونە ئازەرباییجان و ئەرمەنستان. لە هۆزی هەزبان، جەعفەر هەزبانی لە سەرەتای ساڵی 320 ی کۆچی دژ بە دەسە‌ڵاتدارەتی عەباسیی راپەڕی. لەم جەعفەر هەزبانییە پارچە شیعرێک لەسەر زوڵموزۆری عەرەب بە جێماوە کە بە داخەوە دەس نەکەوت کە لێرەدا چاپی بکەم.

ڕاگا

1. سۆز یان هەوای مووزیک؛ 2. نێوی سروودێکی سەردەمی زەڕدەشتییەکان بووە.

نەیریژ

تیرەیەکن لە هۆزی گەورەی گۆران.

شەدە

رەشتی، تەنراوێکە لە ئاوریشم کە زۆر گرانە.

یەشما

دەسماڵی هەورێشم.

شەوین

1. شەوەگرتوو، شەواژۆ؛ 2. شەوی خۆش و ساماڵی پاش باران؛ 3. چەمین، چەماندنەوە. بڕوانە بۆ شەوێن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!