ئاژۆ
1. ئاژۆر، ئاژوەر، لێخوڕ، داژوێنەر؛ 2. لێکبوونەوەی ریشە؛ 3. لە زاراوەی زازاکیدا واتە: شوێنپێ هەڵکردن؛ 4. وشەی پاشگرە وەکوو: (گەرماژۆ: گەرمابردوو)، (دەستاژۆ: دەستەمۆ، فێرەدەست)، (مەیاژۆ: کەسێک کە خواردنەوە یان (مشروب) لێی دابێ).
هاوا
نێوی کێوی دەماوەندە لە ئاوێستادا.
پەرشن
گوندێکە لەناوچەی رواندز لە باشووری کوردستان .
هەرووت
پاژێکن لە هۆزی سوورچی لە ناوچەی هەولێر، کە یەکجار کەللەڕەق و تۆسنن.
سەفین
چیایەکی بەرزە لە پشتی شاری (شەقڵاوە) و شارۆچکەی (سەرمەیدان) لە کوردستانی باشوور.
گلارا
گلارە، سۆمای چاو، بینایی.
چەمەر
1. کۆبوونەوە لەدەوری یەک لەکاتی شیوەن و رۆڕۆدا؛ 2. کەمە، بازنە.
پرووکە
ترووکە، دەنکی وردی بەفر.
سلێن
سڵێن، گوندێکە لە لای گوندی بڵبەر لە هەورامانی تەخت لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
ڕەزان
1. کۆی رەز، ترێ؛ 2. گەڕەکێکە لە شاری سنە کە بە کووچەڕەزان بەنێوبانگە.