شایەن

شاهێنی تەرازوو. بڕوانە: شایان.

گریڤان

1. گردی پاسەوانان؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی دهۆک لە بادینانی کوردستان؛ 3. واتای (ژێرکراسی)ش دەدا.

بێستوون

نێوی چیایەکی سەخت و بەرزە کە لە دۆژ شارەکانی کامیاران و هەمەدان و کرماشاندا هەڵکەوتووە و نزیک بە چیای "پەڕاو" ە و شاری بێستوونیش لەپەنای ئەم چیایە هەڵکەوتووە؛ ئەم نێوە لە بنەڕەتدا بەغستێن یان بەغستەن بووە، (بەغ) واتە: خودا، خولقێنەر، (ستێن یان ستەن)یش: جێگا و شوێن. بێستوون یان بەغستەنیش واتە: جێگای خودا یان خولقێنەری گەلانی بەر لە زەڕدەشتییەکان.

فنداک

مۆمدان، جێگەی شەم.

یاخی

1. سەربزێو، شەقی؛ 2. چیای هەڵەمووت؛ 3. چەمی بێ بوار؛ 4. مانگرتوو.

ڤەزان

1. ژیانەوە، زانەوەی کانی؛ 2. دیسان بێچووهێنان.

سەیرا

نێوی گوڵێکە پشت پەلکەکەی سوورە و ناوەوەی سەوز و رەشە.

مارۆن

1. گیایەکە بۆ سەرێشە باشە و (مرۆخۆش) یشی پێدەڵێن؛ 2. بەردێکی رەشە کە تێکەڵ بە کل یان کڵەی دەکەن بۆ چاو.

ئیلۆک

1. رەوەند و عێلی بچووک؛ 2. هێلانەی بچووکی باڵداران.

کۆترێ

کۆتر، هێمایە بە ژنی جوان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!