باهێر
1. بایەر، بەیار، زەوینی نەکێڵراو؛ 2. سەرگەردان و سەرلێشێواو.
سرۆ
واتای (بێژ) دەدا، وەکوو: کابرا زۆر چەقەسرۆیە، واتە قسەی زۆر دەکا؛ پاشگری وشەدووانەی چەقەسرۆیە.
قەمان
1. وشکبوونی داری تەڕ؛ 2. کانیاوێکە لە سەر ترۆپکی چیای (شنروێ) لە ناوچەی هەڵەبجە.
ئاوهنیا
پهسارده، رهپسته، دهخڵێ که له پێشدا زهوییهکهی ئاو دراوه و شۆ کراوه و دوایی تۆمی لێ چێندراوه.
تاراو
رۆییشتووی بێ گەڕانەوە.
سوورانە
1. میوانداریی بە هۆی خەرمانهەڵگرتنەوە؛ 2. دیاری وەرزێر بۆ ئاغا؛ 3. کێلەیەک لە هەر بنەتۆیەک لە خەرمان بۆ ئاغا دێ.
دلۆ
1. ئەی دڵ، هەوایەکە بە زوڕنا لێدەدرێ؛ 2. وشەی سەربەندە بۆ گوتنی دسپێکی لاوک؛ 3. وشەی سەربەندی هەندێ گۆرانییە له کوردمانجیدا.
پاریا
نێوی ئەو گوندەیە کە (کەریم خانی زەند)ی لێ لەدایک بووە.
لەیلێ
1. گراوی مەجنوونی بەنێوبانگ؛ 2. سەربەند و ناوبەند و پاشبەندی چەندین گۆرانیی کوردییە.
ئازا
1. سەربەست، ئازاد، سەربەخۆ؛ 2. نەترس، بوێر؛ 3. بەکار، گورجوگۆڵ؛ 4. فرز، زیرەک.