ئەرزمەڕ
کێوێکە کەوتۆتە رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان، کە رێگای (سوورەقەڵات و قەڵاچوواڵان و ماوەت و کارێزە) بەوێدا تێدەپەڕێ.
ئاژار
داهاتی زەوی، ئەو بەرهەمەی کە لە زەوین رەنێوی دێنن.
میلان
نێوی هۆزێکی کوردە، لە باکووری شاری خۆی دەژین؛ نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
ساپنیا
کانییەکە لە ناوچەی شێخان لە 12 کیلۆمیتری (بەدریە).
کەزیزەر
کەزیەزەرد، قژزەرد.
خەتان
دەستەواژەی خۆشەویستیی دایک و باب بۆ منداڵانیان.
ساپان
یاریی منداڵانە.
ژینکۆ
کۆی وشەی ژین یا ژیان.
مەبەست
قەستی ئینسان لە کارێک.
بێرۆڤ
دەوەنێکی لێڕەوارییە.