سانتاس

1. فەرماندارێکی ماد بووە کە بەرپرسی لەشکری پیادەی کوورشی هەخامەنشی بووە؛ 2. دایکی کوورش نێوی ماندانا و لە تیرەی ماد بووە.

سیاناو

نێوی دوو گوندە کە یەکێکیان کەوتۆتە لای مەریوان لە سەر سنووری دەسکردی نێوان باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەوی دیشیان کەوتۆتە نێوان سنە و کامیاران.

حۆری

کیژی ناو به‌هه‌شت، په‌ری، فریشته‌.

ئازنگ

خانوویەک کە بەسەر تەختە بەردی پانەوە دروست کرابێ.

باران

ئاوێ کە بە دڵۆپە لە هەورانەوە دادەڕژێ، واران، بارشت، وەشت.

مانە

1. هەمبانە، هەوانە؛ 2. مانا، واتا؛ 3. بیانوو، پەڵپ، مان، گە‌؛ 4. تێخە، مۆره، نێوان‌؛ 5. نێوی گوندێک و ناوچەیەکە لە هەرێمی خوراسان، کە گوندی مانە لە نێوان ئەرمیان و سەمەلقان هەڵکەوتووە و کوردنشینە و کوردی تیرەی شادلوون و تورکمانیشی لێیە؛ 6. ناوچەی مانەش لە نێوان ڕۆژهەڵات و باکووری بجنوورددا هەڵکەوتووە کە زۆربەی زۆری کوردنشینن.

مەگروون

نێوێکی کۆنی ئارامییە و لە پیرەمەگروون وەرگیراوە؛ روانگەئەکی دیکەش هەیە کە دەڵێ: مەگروون لە بنەڕەتدا (گروون) بووە کە زاراوە گۆڕیویەتی و واتای کەوڵکردن و پێستگرتنەوە دەدا.

پاپیا

بە پای پیادە، بە پێیان چوون.

کەما

گیایەکی بەرزی گەڵادەرزییە کە ئاژەڵ دەیخوا و لەگەڵ گیای دیکە وشک دەکرێ و زستان دەدرێ بە ماڵات.

بەجەرگ

ئازا، دلێر، بوێر، نەترس.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!