داکۆک
1. پشتیوان، لایەنگر؛ 2. تەقەڵا، پلوپا.
پریاسکە
پرێسکە، پریزە، بۆخچەی لە دەسرۆکە کە شتی تێدا بە دیاری دەبەن بۆ پێشکەشیی.
زەریا
زرێ، زەلیا، دەریا.
ڕووگوڵ
روومەت گوڵ، روو وێنەی گوڵ.
کەنی
کنا، کچ؛ کەنی و کنا دوو وشەی هەورامین، ژنان کاتێک پێکەوە قسە دەکەن، بە تایبەت لە ناوچەی سنە، ئەگەر یەکێکیان قسەکەی ئەوی دیکەی لا سەیر بێ، دەڵێ: دا بەسیەتی کەنی، یان بەسیەتی کنا! واتە بەسیەتی کچێ!
ڤانا
ئەوانە، یانە، ئەیانە.
ڕەسا
1. پڕاوپڕ؛ 2. پێڕاگەییشتوو، پێگەییشتوو.
ئامهد
1. ئامات، ئامهد، ئامێد، نێوی کۆنی شاری دیاربهکره؛ 2. گوندێکه له نێوان مهاباد و سهردهشت له کوردستان.
ئازێنه
خۆشهویست، دڵسۆز.
خاما
کیژێ که وهختی مێردکردنی هاتبێ.