کەژین
تەنراو لە هەورێشم، دەسماڵ یان پارچەی لە ئاوریشم تەنراو.
تۆسن
سەرکێش، ناڕام.
جوودی
زنجیرەیەک چیایەکە لە پشت شاری سلۆپی لە باشووری کوردستانەوە بەرەو خوار داکشاوە و لە باکوورەوە بەرانبەری شاری زاخۆ دەبێتەوە لە کوردستانی باشوور؛ جوودی لە بنەمادا (گۆتی) تیرەی کۆنی کورد بووە کە عەرەب کردوویەتی بە جوودی و هەر ئەو کێوەیە کە پاپۆڕەکەی (نۆح) بە سەریەوە مەنەری گرتووە و وەستاوە و لە تەوراتدا نێوی هاتووە.
جامێر
1. جووانمێرد، جووامێر؛ 2. مێرخاس، ئازا و بەجەرگ.
فانۆس
تالم، چەروەن، جۆرێک چرای ئیگلیسیی.
ئەنوا
1. پەنا و پەسیو؛ 2. جێی حەسانەوەی شەو؛ 3. شوێنی باراننەگر.
بارێژە
با و باران پێکەوە، ئەو بارانەی کە بە باوە ببارێ. سەیری بارێزه بکە..
ڤارین
1. تەنیایی؛ 2. نادیاریی.
ڕۆژگار
رۆژیار، بە رۆژ تا شەو.
خنجیلە
جوانکیله و خوێنشیرین.