رۆنی

روونیی، رۆشنایی، رووناکی.

سێنارە

گوندێکە لە لای دۆڵەبەکر و شێراوا نزیک پردێ (ئاڵتوون کوپری) لە ناوچەی کەرکووک لە باشووری کوردستان .

سەرکۆت

زبرەی سەربێژنگ لە کاتی دەخڵ تەقاندندا.

هەدێن

گوندێکە سەر بە ناوچەی ئامێدی لە باشووری کوردستان.

چیانە

شوێنی نسرم و فێنک، نێوی گونده‌، چیانه‌ له‌ کوردستان زۆره‌، له‌ ناوچه‌ی سنه‌، پیرانشار، نه‌غه‌ده‌ و ورمێ هه‌یه‌ و هه‌ر هه‌مووشی کوردنشینه‌.

ماندانا

ماندان، نێوی ژنی کەمبووجیەی پاشای فارس و دایکی کوورشی پاشای هەخامەنشی بووه کە کچی ئەژدەهاکشای ماد بووە‌. بڕوانە ماندان لە بەشی کچان.

بناشت

1. بنداشت، وشەی پاشبەندی وشەدووانەی گلەوبنداشت؛ 2. قسە و باس؛ 3. دەمەقاڵە.

ساری

وشەی خۆشەویستییە بۆ بانگکردن.

سارمە

1. سالمە؛ 2. نەخشی تەقەڵدرووی زین؛ 3. بەری گیایەکە بۆ دەرمان بەکار دێ و زۆر بەنرخە، هەروەها بنەکەی بۆ دەقی چیت بەکار دێ؛ 4. گوڵینگەی لە ئاوریشم و تاڵەزیو؛ 5. قۆزاخەی پەموو؛ 6. دۆڵمەی گەڵا؛ 7. جۆرێک هەرمێ.

ئاکۆ

لووتکەی کێو؛ شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیی لە (مێژووی کورد و کوردستان) دا دەڵێ: هۆزێکن لە باکووری شاری رانیە دەژین. هۆزی ئاکۆ یا ئاکۆیان، هۆزێکی ئازا و میواندار و کوردپەوەرن.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!