ڕووگە

قیبلە، ئەو شوێنەی کە موسوڵمانان روی تێدەکەن بۆ نوێژ.

ئاویه‌ر

کێوی ئاوه‌زا، چیایه‌ک که‌ کانیی زۆری هه‌بێ، کێوێکه‌ به‌رانبه‌ر به‌ شاری سنه‌ و جێگای سه‌یرانی خه‌ڵکی شاره‌که‌یه‌.

خرینگە

1. زڕه‌ی بازنه‌ و ده‌نگی پاوانه‌ و زیوه‌ری دیکه‌؛ 2. خشڵێکی ژنانه‌یه‌؛ 3. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه‌.

چەلان

رۆژانی پێشوو، جاران.

هەڤین

1. ئەڤین، ئەوین، عەشق؛ 2. ئامیان، ئامێژەن، هەوێن.

ئەستی

نێوی خوشکی ئەمیرزێندینی بۆتانی و خوشکی (زین)ی قارەمانی ناو داستانی (مەم و زین)ە و گراویی شێخ فەرخە لە بەیتی (شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی)دا.

گوڵاڵە

گوڵێکی سووری لاسکدرێژی بەهارییە کە خاڵخاڵی ڕەشی تێدایە.

تاڤار

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

گەشان

1. گەشبوونەوەی ئاگر؛ 2. ڕوولەهەڵدان و هەڵچوون.

هەتاو

خۆر، خۆرەتاو، تاو، ڕۆژیار، خوەرشی.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!