قەیتوول
نێوی یەکێ لە هۆزە کوردەکانی ناوچەی مەندەلییە لە باشووری کوردستان.
شکاک
نێوی هۆزێکی کوردە، لە دوو هەرێمی سۆما و برادۆست دەژین، لە نێوان سنووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژین و بەشی زۆری کەوتۆتە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە باکووری شاری ورمێ دەژین. بڕوانە (سەکر)، لە بەشی کوڕان.
شاتی
شەختە، شاختە، شاختی، شاتی، سەهۆڵ، هەوای سارد، رۆژی سارد و سەهۆڵبەندان. بڕوانە بۆ شەختە.
مامز
1. ئاسک، کەژاڵ، پەزەکێوی، ئاهوو؛ 2. ماسییەک کە گەرا دادەنێ؛ 3. مامزە، ئەو ئاسنەی کە سوار لە پاشپانییەی چەکمەی قاییم دەکا بۆ لێخوڕینی ئەسپ.
سەراس
1. ناوازە؛ 2. تایبەتی.
حەوێز
حەوشەمەڕ، پەچەمەڕ.
واژەر
قسەکەر، نوێنەری کەسێک بۆ قسەکردن.
ڕەواز
1. رێباز، رێگای هاتوچۆی خەڵک؛ 2. رێزەبەردی سەر ملەی کێو.
ئاییلین
نێوی گوڵێکه له ناوچهی شنۆ، که له فهرانسهوه هێناویانهته کوردستان.
گۆریا
نێوی یەکێ لە هۆزە کۆنەکانی کورد بووە، لە کۆپەڕی (المسالک و الممالک)دا، کە ساڵی 846 ی زایین نووسراوە، هاتووە: لە ناوچەی شووانکارەدا چووار هۆزی گەورەی کورد ژیاون، بە نێوەکانی: هۆزی بازرگان، هۆزی ئەردامی کوڕی جووانا، هۆزی گۆریا، هۆزی سوواران. کە زۆر کۆنن و دەگەڕێنەوە بۆ پێش لە دایکبوونی حەزرەتی مەسێح. من پێم وایە ئەم نێوە (گۆران)ە.