شەکرە

شەکرۆک، جۆرێک گیایە کە لە کوێستانان دەڕوێ.

ئاته

وشه‌ی هه‌ژیاری و خۆشه‌ویستیی منداڵه‌ بۆ دایک

سندی

نێوی هۆزێکی کوردە لە لای شاری مووسڵ لە باشووری کوردستان.

تۆسان

بەڕێوەبەری لەشکر، رێکوپێکخەری سانی لەشکر، فەرمانبەری لەشکر لە کاتی سان و رێژەدا. ساڵی 1977 ی زایینی (لەدایکبوون)، کە میوانی کۆچکردوو عەبدوڵڵاخانی دزڵی بووین، گوتی: هەر لەشکرێکی عەشایەریی، تۆسان و سەرسانی هەبوو، کە کاروباری لەشکریان لە ئەستۆ دەگرت.

کۆبار

1. مرۆڤی بەڕێز؛ 2. سەرەتای هەر شتێ لە بەر و بۆی زەوی.

ڕاشەن

تۆشە، توێشووی رێبوار بۆ ناو رێ.

ئیرەڤان

یەریڤان، ئێریڤان، پایتەختی وڵاتی ئەرمەنستانە، بەڵام کوردی زۆری لێ دەژی و ئەم نێوەیان لە منداڵی خۆیان ناوە. ئەم نێوە گەییشتۆتە ناو کوردی پارچەکانی دیکەش.

ژینۆ

1. ئاماژە بە ژیان؛ 2. ئینسانی سەرزیندە و بزێو.

کاردۆنیا

کوردۆنیا، یەکەم دەوڵەتی کورد بووە، لە 1714 ی بەر لە زایین؛ لە تیرەی (کاسای، کۆسی، کۆشۆ، گۆتی، گۆسی، گۆسان)؛ یەکێک بوونە لە هۆزە دانیشتووەکانی چیای زاگرۆس، کە چوار هەزار ساڵ زیاترە دانیشتووی ئەوێن و لە پێشدا لە کێوەکانی قەفقاز (قەوقاس) ەوە هاتوونەتە ئەوێ و نیشتەجێ بوونە، بەڵام مێژووی هاتنیان هەتا ئێستا بە دروستی روون نەکراوەتەوە و ئاکادییەکان ئەمانەیان بە کاشۆ نێو بردووە؛ ئەم (کاشۆ)گەلە هەر ئەوانەن کە کۆپەڕی پیرۆز بە (گۆشی یان گۆسی و گۆسان) نێویان دەبات و ئەمانە لە ناوەڕاستی سەدەی هەژدەیەمی بەر لە زایین وڵاتی بابلیان گرت و لە وڵاتی سۆمەر و ئاکاددا حکوومەتێکیان بە نێوی کوردۆنیا، ئان کاردۆنیا دامەزراند.

ئازبانیک

نێوی تیره‌یه‌کی کۆنی کورده‌ که‌ له‌ قه‌فقازه‌وه‌ هاتوون و وه‌کوو (کاردۆخییه‌کان) به‌ یه‌کێ له‌ باپیره‌کانی کورد دێنه‌ ئه‌ژمار!

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!