زەوارە

نێوی برای رۆسەمی کوڕی زاڵ.

زەریا

زرێ، زەلیا، دەریا.

بێستان

بێسان، بوستان، جێچاندنگەی میوەگەلی وەکوو: کاڵەک، شووتی، بایجان و تەماتە و هاروێ و هیدیکە.

شەمامە

1. شەمامۆک، میوەیەکی بۆنخۆشە لە شێوەی کاڵەک بەڵام بچووک و خاڵخاڵ و خەتخەت؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

شۆڕێ

1. باڵابەرز، بەژنشۆڕ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

ورشە

گرشە، بریقه، تریفە، بریسکه، درەوشین، ورشە‌‌.

بەرموور

ملوانکە، گەردانە.

پاکین

پاک و خاوێن.

هاژان

راشەکان و لەرینەوەی بەهێز، وەکوو هاژەی دار و هاژەی ئاو و شتی دیکە.

ڕەشوان

1. هۆزی بەخێوکەری ئەسپ؛ 2. تیرەیەکی کۆچەرن کە لە کۆندا زۆرتر لە دەوروبەری (ئەرزەڕۆم و مەڵاتیە) لە کوردستانی باکوور‌ و هەروەها لە دەوروبەری (هەولێر) لە کوردستانی باشووردا ژیاون. اَحمد رەشوانی شاعیری شەهید و بەنێوبانگی کورد لەم هۆزەیە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!