پەژوان
پەژان، پەرژین، چیل، پەرچ.
باڵەک
1. شوێنی بەرز و باگرەوە؛ 2. نێوی دوو گوندن کە کەوتوونەتە لای سەرووی چەمی رواندز لە باشووری کوردستان؛ 3. بەو گوندانە و شوێنەکانیان دەڵێن: باڵەکایەتی؛ 4. باڵەک نێوی تیرەیەکە کە پاژی هۆزی (زەرزا) ن. لاس قارەمانی چیرۆکی (لاس و خەزاڵ)، خەڵکی ئەم ناوچەیە بووە.
باوزێ
گوندێکە بەرانبەر بە چیای ئاسۆس لە ناوچەی دووکان لە باشووری کوردستان.
پەروێش
کەڵگەت، چواشانە و بەخۆوە. نێوی کۆنی مادییە و لە بنەڕەتدا ئەبەروێش بووە و دوایی کراوە بە پەرویز!
زینۆ
ملەی کێو، بستووی شاخ، تەختایی چیا، باسکی کوێستان.
بێوار
1. نەزۆک، نەزا؛ 2. بێجێگە و پەنا، بێماڵوحاڵ؛ 3. کات، هەلومەرج. وەکوو: ئەز بێوارم، واتە من بێ جێگەوڕێگەم.
مادۆ
لە وشەی ماد وەرگیراوە، بە واتای مادی بچووک. تیپی (ۆ) لە کۆتایی وشەی نێو لە کوردیدا واتای بچووککردنەوە دەدا لەبەر هەستی خۆشەویستی. وەکوو: جەماڵ: جەمۆ، یان حەسەن: حەسۆ.
زرکان
ناوچەیەکە لە هەرێمی شێروان لە باشووری کوردستان.
کاریکا
1. ئازا و گورجوگۆڵ، 2. کارا و کارتێکەر.
بەهرە
داهات، قازانج، فاییدە، نیعمەت.