چێرین

نێوی کوردیی گوندێک بووه‌ له‌ باکوور‌ی کوردستان که‌ ده‌وڵه‌تی تورک گۆڕیویه‌ و نێوی تورکیی له‌ جێی داناوه‌.

گەورێ

1. ژنی فەلە یان مەسیحی کە لە کوردستاندا دەژین؛ 2. سەربەند و پاشبەندی گۆرانیی کوردیی. (گەورا من، یار گەورێ)

ئاودەل

پۆڕی نێر، مەلێکە لە کەو بچووکتر، راو دەکرێ و گۆشتی دەخورێ.

دڵاوێز

که‌سێ که دڵی گیرۆده‌ی عه‌شق و جوانی که‌سێکی دیکه‌ ده‌بێ.

مەروان

شاری مار، شارەمار، ماروان، مەریوان؛ مەروان نێوی کۆنی شاری مەریوانە، مەریوان لەرادە بەدەر ماری زۆرە، من بۆ خۆم دیومە و راستە. لەلای خوارووی شاری مەریوانەوە گوندێکی بچووک بەنێوی تازەدێ هەبوو کە لەبەر ماری زۆر سووتاندیان. بەهاران دەوروبەری زرێوار، دەڵێی شارەمارە، بن هەر کەڤرێ بەگەڕی و سەر هەر بەردێ هەڵدەیتەوە، کۆمەڵێک ماری تێدایە. خەڵکی بەساڵاچوو لە مەریوان دەڵێن: لەبەر ماری زۆر بووە کە ئەم شارە لەپێشدا به ماروان و پاشان مەروان و ئەوسا بە مەریوان نێودێر کراوە. لەلای خوارووی شاری مەریوانیشەوە لە سەر رێگای مەریوان بۆ سنە، پردێک هەبوو بەنێوی کەڵیکەوە کە دەپەڕییەوە بۆ گوندی ترخاناوا، بەسەر ئەو پردەدا، وەکوو مێروولە مار دەهاتن و دەچوون. یەک دوو گوندیش لە نزیک زرێبار بوون کە لە سرمیچی ماڵەکانیەکەوە، وەکوو گوو مشک ماری لێ بەر دەبووەوە، ئەو گوندانەشیان چۆڵ کرد و سووتاندیانن.

دەروون

1. ژوورەوە، ناوەوە، ناخۆی هەرشتێک؛ 2. دڵ، ویژدان؛ 3. هەناو، ناوسک.

ڕێوان

1. ئاگاداری رێگە، پاسەوانی رێگا؛ 2. رێگەناس.

پەشێو

خەمداگرتوو، پەرێشان، بیربڵاو. نازناوی شاعیرێکی گەورەی هاوچەرخی کورد

بیرێژ

. شوێنی پڕئاو؛ 2. گوندێکە لە نێوان چیای سەفین و سەری رەش لە ناوچەی شەقڵاوە.

خامە

1. سه‌رشیر، قه‌ێماخ؛ 2. نێوێکی کۆنی ژنانه‌یه‌.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!