پەرموون

1. لەخۆڕادیتن، بڕوابەخۆیی؛ 2. رەوینەوە، سڵکردن.

پنکاف

گوڵاو، ئاوی گوڵ.

زەریا

زرێ، زەلیا، دەریا.

تووژەڵە

تووەژاڵ، تووژاڵە، تووژەڵە، گوندێکە لە داوێنی چیای مامەندە لە باشووری کوردستان.

سەرسیان

دێیەکە لای دێیەکانی (مەمەنداوا و دێبیژە) کە لە تیرەی ترکەرەشەن، لە باشووری کوردستان .

داسنێ

گوندێکە لە ناوچەی سیدەکان لە باشووری کوردستان.

ڕباسە

1. رباس، ربازە، دێرانی زەوی بەر لە چاندن، ئاوداشتن بۆ رەپستە؛ 2. کەشاو.

سڵسڵە

بەنەموورووی سەرولا.

سالۆر

ژیر و تێگەشتوو، بەئاوەز. وەکوو: ژنێکی سالۆرە.

باوان

1. ماڵەبابی بووک و ژن؛ 2. لەلای ئەوان، لەکن ئەوان؛ 3. هۆزێکی گەورەی کوردە کە لە مێژووی کوردستاندا نێویان هەیە و دانەری شاری (سلێمانی)ن. بڕوانە بۆ بابان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!