پاکڵە

1. کڵی پرد، پایەی پرد؛ 2. ئاگرهەڵکەر، بەرپرسی ئاگری کوورە.

ڕەتین

راکردن و هەڵاتن لە ترسان. رەتێن، لە چاوگی وشەی (رەتان) بە واتای راوەدوونان وەرگیراوە. (رەتێن رەتێنێک بوو مەپرسە)

زاگرۆس

1. جێگای سەرهەڵدانی زکرتییەکان، شوێنەمێنگەی زکرتییەکان؛ 2. زکرتییەکان تیرەیەکی کۆنی کوردن کە بە یۆنانیی پێیان گوتراوە: (زاگرتی یان ساگرتی؛ ساگارت، ساگارتی؛ زاگرتی، زاگرۆس)؛ 3. زاکرۆس یان زاگرۆس، داگری زنجیرەیەک چیایە کە لە ئەرمەنستان و ئازەرباییجانەوە دەست پێدەکا و بە ناو زۆر دۆڵ و چیای کوردستاندا دێتە خوارێ و لە شیراز تەواو دەبێ. درێژایی زاگرۆس لە کوردستان 1000 کیلۆمیترە و بەرزاییشی لە وشترانکێو دەبێتە 4700 میتر.

دڵڕفێن

جوان و دڵگر، زه‌ریف و له‌به‌ردڵان.

بەیرەم

1. بەگرام، بەغرەم، ئەم نێوە لە بنەڕەتدا و لە سەردەمی پێش هاتنی زەڕدەشتدا بەگرەم بووە، بە واتای جەژن، دوایی تورک وەریانگرتووە و بە نێوی خۆیان تۆماریان کردووە؛ وشەکە لە دوو وشەی (بەگ یان بەک و رام) پێکهاتووە و واتای جەژنی ئاگر دەدا؛ 2. واتای دیکەشی هەیە کە دەکاتە: باریە، لۆس، لۆسە، نوێڵ، کە ئاسنێکی گەورە و ئەستوورە بۆ جێبەجێکردنی جەستەی گەورە لە کاردا. بڕوانە بۆکان.

دارێنە

1. سەلە، نانەشان؛ 2. گوندێکە لەلای بانە، ئەو گوندەی کە شەهید سمایلی شەریفزادەی تێدا شەهید بوو.

کەژاڵ

1. خەزاڵ، ئاسک، ئاهوو، بزنەکێویی؛ 2. کەژێ، بەرخی بەڵەک کە گوێچکەی سپی و ڕەشە؛ 3. چاوکاڵ.

ڕوبات

1. بۆسەی راوچی؛ 2. حەشارگەی کەو.

فێنک

هنک، هونک، پێچەوانەی گەرم، بای فێنک.

دهۆک

شارێکی خۆش و دڵگیره‌ له‌ بادینان له‌ باشووری کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!