خدۆ
کورتکراوەی نێوی (خدر)ە و نێوی سەردارێکی کوردی زەعفەرانلوویی یە کە راپەڕینێکی چەکدارانەی هەڵگیرساند و لەسەریدا بوو کە کۆماری سووسیالیستی کوردستان لە خوراسان دابمەزرێنێ.
بەرواژ
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
ستار
1. داپۆشین؛ 2. ئارامیی، ئۆقرە، وەکوو: لە هیچ شوێنێ ستار ناگرێ.
ئاویار
ئاودەر، ئاودێر، کەسێک کە ئاوی زەوی و زار دەدا.
ئەوەجە
پێویست، ئاتاج.
ئەرکان
1. پایەکان، کۆڵەکەکان؛ 2. رەخت و ئەسپابی شەڕ؛ 3. ئەرکانی چوارینە: با و خاک و ئاو و ئاگر.
نەڵاس
گوندێکە نزیک سەردەشت کە بەسەر چۆمی (کەڵوێ) وە هەڵکەوتووە. بڕوانە (بەیتاس) لە بەشی کوڕان.
ئارشۆ
1. نەجم، نەبزووت؛ 2. نێوی یەکێ له سەردارەکانی سەردەمی ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.
پەلکەڕێژ
قژێک کە بە پەلکەی ورد هۆنرابێتەوە.
پیانۆ
ئامێری مۆسیقایی پیانۆ.