کۆچەر
رەوەند، خێڵات، کوێستانگەڕ، ئەو خێڵانەی کە گەرمیان و کوێستان دەکەن.
ژینۆ
1. ئاماژە بە ژیان؛ 2. ئینسانی سەرزیندە و بزێو.
بۆشناخ
1. باڵابەرز و چوارشانە، کەڵەگەت؛ 2. کۆک و پۆشتە.
تیلەبڕ
1. مسۆگەرکردنی کارێک بە گۆشەی چاو؛ 2. جۆرێک بڕین و بڕشتە لە کاری درووماندا.
جگەرسۆز
مێهرهبان، خهمخۆر و دڵسۆز.
بارێزە
1. باوەرێن، ئەو میوەیەی کە با دەیوەرێنێ؛ 2. گیایەکە لە شکڵی کەرەوز؛ 3. پرووشەی باران بە باوە.
کنێ
1. باڵا بچووک، بەژن کورت؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردیی کرمانجییە.
بەرکاو
داوێنی شاخ، بناری چیا.
کەتانە
1. کەتان، گیایەکە زۆر بەرز دەبێتەوە و پرزەی وەک دەزوو دەبێ؛ 2. پارچەیەکی سپیی ناسک و تەنکە، ژنان دەیکەن بە سەرپۆش؛ 3. گۆرانییەکی فۆلکلۆرە بە زاراوەی فەیلی لە هەوای هومایۆن، کە عەلی مەردان و صالح دیلان و ناسری ڕەزازی و حوسەین وەندی ئەم گۆرانییەیان چڕیوه و لەگەڵ کەتانەی حەسەن زیرەک جیاوازە.
شەدە
رەشتی، تەنراوێکە لە ئاوریشم کە زۆر گرانە.