میلان
نێوی هۆزێکی کوردە، لە باکووری شاری خۆی دەژین؛ نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
ڕازە
چیرۆکی خەیاڵیی.
حەریر
1ز پارچه‌ی ره‌ش, 2. شارۆچکه و ده‌شتێکه له لای باتاس له باشووری کوردستان؛ 3. خواردنێکه له ئارد درووست ده‌بێ و وشک ده‌کرێته‌وه و پارچه‌پارچه‌ی ده‌که‌ن و هه‌ڵیده‌گرن بۆ زستان.
چەلەنگ
1. شۆخ و شه‌نگ؛ 2. چۆست و ئازا؛ 3. چڵووکی دار؛ 4. ده‌فری گه‌وره.
حەملان
کاتی خۆی لە سلێمانی لە ماڵێکدا دوو حەمە یان موحەممەدی لێ بووە، کە بۆ ئەوەی تێکەڵ نەبێ، بە یەکێکیان گوتووە: حەمە و ئەوی دیکەشیان: حەملان.
کوردان
کۆی وشەی کورد، کوردگەل، کوردەیل.
بلوور
پلوورە، بلوێر، شمشاڵی شوانان؛ 2. بلۆر، جۆرێک شووشەی جووان و ئەستوور.
سەرچڵ
قەلەپۆپە، چڵەپۆپە، نووک و سەری گوڵ و گیای تازەدەرهاتوو.
بەشکۆ
شرکەت، شەریکە، بازرگانیی هاوبەشی.
دارکۆ
دارکونکەرە، دارتەقێنە، مەلێکە کە دار کون دەکا.