هەونا

1. دووبارە، دیسان؛ 2. بێدەنگبوون، خەوتن.

تارا

1. سەرپۆشی سووری سەر دەم و چاوی بووک؛ 2. رۆییشت و نەگەڕایەوە. بووکی ژێر تـــارای رەنگـئەرخەوانی شۆخ و شەنگ وێنەی گوڵی بەیانی (وەلی دێوانە)

هەسار

1. هەسێڵ، گۆل، ئەستێر؛ 2. حەوش، حەسار.

ڕاهی

نەجات، دەرباز، رزگار. (خۆزگە لەو گرفتە راهی دەبووم)

پەترۆسا

نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.

کەسرا

1. شەدە و هەوری سەر ژنان؛ 2. جۆرێک سەر و لا کە قەدیم لە شاری سنە لە سەردەمی ئەردەڵانەکاندا بەکار براوە و پێی گوتراوە: (کەسراوانی، یان خەسرەوانی)؛ 3. هەندێ کەس دەڵێن: کەسرا نێوی دڵدارەکەی (ئەردەشێر)ی، پاشای ساسانیەکان بووە، کە بینای بەنێوبانگی (تاقی کەسرا)ی (تیسفوون)ی، لە بەر ئەو درووست کردووە؛ بڕێ کەسیش ڕایان وایە کە بێژرەی عەرەبی (خەسرەو) ی کردووە بە (کەسرا).

ئاوجه‌ڕ

کفت و کۆی ئاوی زه‌ریا.

کانین

کارین، کانین بە زاراوەی کرمانجی واتە: کارین، توانین، لەدەسهاتن. وەکوو: ئەز نکانم هەڕم. من ناتوانم بڕۆم. بڕوانە بۆ کارین.

بەهیا

نێوی چیایەکە لە کوردستان.

نازەنین

1. نازدار، بەناز؛ 2. نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!