داسیلە
داسی بچووک.
شۆڕێ
1. باڵابەرز، بەژنشۆڕ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
سەرمەد
1. هەمیشە؛ 2. پەیتاپەیتا؛ 3. زیندوو.
تریفە
1. تیشک و تریفەی مانگ؛ 2. گوندێکە لەناوچەی شارەزوور لە کوردستان.
تەمەر
تارمایی، لێڵ.
دۆتمام
کچهئامۆزا، کچی مام.
سمسێر
سمسار، دەڵاڵی بازاڕ.
گەزۆ
ئاونگی شیرینی دار، شیلەی دارگەزۆ.
دڵزار
1. دڵبەئێش، دڵبەسۆ؛ 2. نازنێوی شاعیری کورد ئەحمەد مستەفا عەوێزییە کە خەڵکی هەولێرە و لەوێ دەژی.
پەخشان
1. پەرش و بڵاو، (زوڵفی پەخش و پەخشانە)؛ 2. نووسراوەی بەرانبەر هۆنراوە.