پەپوولە
پەروانە، نمنمۆک، پەڵاتینک.
مرواری
لوولوو، گەوهەرێکی دەریایی ناو سەدەفە، بەردێکی جووانی سپییە کە زۆر بەنرخە.
ئاودێر
ئاودەری باخات و مەزرا.
ئامێز
ههمبێز، کۆش، باوهش، سینگ و بهرۆک.
بەندان
کۆی بەند بە واتای: 1. بەند: بەستن و گرێدان؛ 2. بەند: لەمپەر؛ 3. بەند: پاوەنی پای زیندانیی؛ 4. بەند: کورتە گۆرانیی؛ 5. بەند: قامکی دەست؛ 6. بەند: پارچەیەک لە قەسیدەی شیعر؛ 7. بەند: مانەوە؛ 8. حیلە و دزی؛ 9. جۆگەی گەورە و هەڵبەستراو؛ 10. بەند: مەچەکی دەست؛ 11. بەند: بەستەی کاغەز؛ 12. بەند: قەدەخە، یاساق؛ 13. بلندایی لە تەختاییدا؛ 14. پێنجەم حەوتەی زستان؛ 15. ساڵی جووتکردنی گا، وەکوو گای دوو بەندە و سێ بەندە؛ 16. گیر و گرفت؛ 17. جۆگەی گەورە؛ واتای (بەندان)یش دەبێتە: 1. تێهەڵسوون و هەڵبەستن؛ 2. بەسران و گیران، وەکوو: خەنەبەندان، بەستە و بەندان، رێبەندان. بیــــــرەوەری دووی رێبـەنــدان دەمخاتە سەر بەستە و بەندان (سووارە)
پەریڕوو
1. پەری دیمەن، پەری وێنە؛ 2. جووانچاک، بەدەو.
داگر
1. داگرتن و داپۆشین، وەکوو: هەور هەموو ئآسمانی داگرت، ئاگر تەواوی دارستانەکەی داگرت؛ 2. هەموولا وەبەرخۆدەر، وەکوو: شەڕی دووهەمی جیهانداگر؛ 3 داگر، وەکوو: کرماشان داگری چەندین شار و گونده.
میرۆ
میرا، پاشای بچووک.
باوەر
1. بە زاراوەی هەورامی وشەی فەرمانە واتە: بێنە، بێرا، وەرێنە؛ 2. جۆگەی ناو دەخڵەجاڕ.
شەمێ
شەم، مۆم، ئاماژە بە شەم.