زەنگەڵان

زەنگیلان، 1. گوندێکە لە ناوچەی دەرسیم لە باکووری کوردستان؛ 2. ناوچەیێکی کوردنشینە لە ئازەربایجان.

بیارە

گەورە گوندێکی دڵگیرە، کەوتۆتە بناری چیای هەورامان لە کوردستانی باشوور، کە لە سنووری دەستکردی نێوان ئێران و ئێراقدا هەڵکەوتووە. ئەو گوندە یەکێک لە جێگە نەزرگاکانی تەریقەتی نەخشبەندییە و یەکسەر باخ و باخاتە.

خەمازە

دارقولاپی ماسیگرتن.

خەنی

خۆشحاڵ، له‌سه‌رکه‌یف.

نەهری

1. جۆرێک ترێی سپی؛ 2. رۆباری گەورە؛ 3. بەئاو گەییشتنی کارێزکەن؛ 4. نێوی ناوچەیێکە لە کوردستان کە مەشایەخی گەورەی لێ هەڵکەوتوون و بە شێخەکانی نەهری بەنێوبانگن.

لاوژە

1. گۆرانی، ستران، قام؛ 2. لەبەر ئەوە، بۆ ئەمە.

چاتمە

1. پێکهه‌ڵپه‌سارتنی سه‌ری چه‌ک یان تفه‌نگ و دانانی له‌ زه‌ویندا به‌ تۆزێک نێوانه‌وه‌ له‌ کاتی وچاندا؛ 2. وه‌ستانی کۆمه‌ڵێک نیگابان و کێشکچی له‌ شوێنێک‌.

وێژا

قسەزان، زمانپاراو.

نییەر

1. مەنبەر، جێگای خوتبەدان؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی هەورامان لە نێوان سنە و مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

هاولان

هاوهێلانە، هاوماڵ، هاوبەش.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!