سوێسن

1. سۆسن، سوێسنە، سۆسەن، گیایەکە دوو سێ گەڵای بەقەد قامکێک هەیە و گوڵێکی وەک قووچەکەی زەنگۆڵەوێنەی بە سەرەوە دێتەدەر بەهاران لە بن نوواڵەبەفران شین دەبێ و دێتە دەر، تەمەنی کورتە؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی.

دڵتاوێن

رووداو یان کاره‌ساتێک که‌ له‌سه‌ر مرۆڤ کاریگه‌ر بێت. دیتنی ئه‌و دیمه‌نه‌ زۆر دڵتاوێن بوو، یان ده‌نگێکی دڵتاوێنی هه‌یه‌.

وەرسان

پسیان، قرتیان، بڕیان، پچڕان.

شازاد

1. بێچووە شا؛ 2. کورتکراوەی شارەزا و شارزا.

ڤاری

1. تەنیا، تەنێ؛ 2. بەرپێوار، نادیار.

بینەوار

پشوو لە سەر خۆ، ئارام و هێور.

داگا

نه‌نک، دایه‌گه‌وره‌.

قەرناز

باڵدارێکە لە قەراخ ئاو دەژی.

زەمەنکۆ

کۆی وشەی (زەمەن)ە، بە واتای زۆر و بەهێز.

دێسەم

دەیسەم، نێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارانی کۆنی کورد بووە لە سەردەمی ساسانییەکاندا، کە بە (دێسەمی شێر) بەنێوبانگ بووە و لە هێرشی عەرەب بۆ سەر کوردستان کوژراوە.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!