ڕازیانە

1. گیایەکە بۆ دەرمان؛ لە کوردەواریدا دەڵێن: رازیانە بۆ دڵێشە باشە. دڵێشە مەبەست لە ئاشک، گەدە (میعدە) یە. دەستەواژەیەک هەیە دەڵێ: (پڕ ماڵیان بوو لە رازیانە کەچی خوەی بە دڵێشە مرد)؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.

شلێرە

1. گوڵی شلێر؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە.

شامار

1. زەها، ئەژدیها، ئەژدەهاک، حەزیا؛ 2. تیرەیەکن کە دانیشتووی شارەکانی (خانەقین و سنە)ن لە کوردستان.

شاهێن

یەکێ لە هۆزە شەڕاشۆکانی کورد بوونە کە لە ناوچەی تیکاپ دادەنیشتن و ساڵی (940) ی زایین دەوڵەتی ئێران بە تۆپزیی لەشکری گەورە و گرانی لەم هۆزە و هۆزەکانی دیکەی موکوریان کۆکردەوە و ناردنی بۆ شەڕ لەگەڵ عەرەب. ئوستاد نەوبەخت لە شانامەکەیدا تێروتەسەل باسی ئەم هۆزە و هۆزی (شووڵ و رەوەند) دەکا.

بزێو

1. بزۆز، سەرزیندە، زیت و وریا؛ 2. پاشگری بزوێنەر.

زەرێ

ئاماژە بە قژکاڵ و چاوشین.

تیلەسۆ

نێوی دەشتێکە لە ناوچەی کوردنشینی زەنگیلان لە ئازەربایجانی شەورەوی.

مازن

1. مەزن، گەورە؛ 2. سەرۆکهۆز.

ئاراسێن

ئاراسێن نێوی گوندێکە لە باشووری کوردستان .

لازۆ

لاسۆ، ئەی جووان، هۆ لاوۆ.

ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!